سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه
گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق كۆده‌بنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى له شاری به‌غدا، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
له هه‌موو ئه‌و له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له گرنگى په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گفتوگۆ له باره‌ى چه‌ند پرسێکی هەڵواسراوی وەک کێشەی نەوت و بودجە و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كرا.