گۆڕان ئامادەسازی زیاتر بۆ ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دهكات
خۆی رێكدهخاتهوه
K24 - سلێمانی:
وا بڕیارە لە ئايیندەیەکی نزیکدا بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفڕانسە نیشتمانيیەکانی خۆی ببەستێت بۆ ئەوەی ھەنگاو بەرەو ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بنێت، ئێستاش لیژنەیەك پێکھێنراوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمی خۆڕێکخستنەوە و ئامادەسازی زیاتر بۆ ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.
دواى یەکلابوونەوەی بەشداریكردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، ئێستا چاوەکان لەسەر دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەکەیە و ھەنگاوەکان بەو ئاراستەیەدان کە بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕانکاريی لە خۆیدا بکات، کە پێشبینی دەكرێت گۆڕانکاريیەکە زۆربوار بگرێتەوە، وەک پەیڕەو و بەرنامەی بزووتنەوەکە و گۆڕانکاريی لە ھەندێك پۆستی بزووتنەوەکە.
ئامانج لهم كارهش رێكخستنهوهی كار و سیاسهتی بزووتنهوهكهیه چ لە ناوخۆیی خۆیدا بێت یاخود لە دەرەوە، بۆ ئهوهی بکەوێتە سەر ڕێگای ئاسایی خۆی، ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕانیش دەڵێت، کۆنفڕانسە نێوخۆیەکان بۆ پێداچوونەوەیە بە دەستوورو کاری ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.
بەستنی کۆنفڕانسە نیشتمانیيەکانی گۆڕان ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ کراوەو لە داھاتوویهکی نزیکدا دەبەسترێت، ئەمە وتەی ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانە، ھاوکات ئەو ئەندامەی جڤات بەرپرسی مەکۆی ھەڵەبجەی بزوزتنەوەکەیە و ئاشکراشیدەکات، بەرپرسی مەکۆکان بە ھەڵبژاردن دانراون و ھەر بە ھەڵبژاردنیش دەگۆڕدرێن.
بە بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، پێویستە دوای پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، راستەوخۆ کۆنفڕانسە نیشتمانیيەکان ببەسترێن، کە بەپێی دەستووری بزووتنەوەکە پێویستە 3 ساڵ جارێک کۆنفڕانسە نیشتیمانیيەکان و ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان بکرێن، بەڵام بە چەند ھۆکارێك ئەنجامدانی کۆنفڕانسە نیشتمانيیەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوت.
ئ. م