کاوە مەحموود: رادەستکردنی نەوت کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
"كێشه‌كان له مێژینه‌ن و چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به زه‌مینه‌سازی هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
گفتوگۆی ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامە و سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، بەدووری دەزانێت رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، چارەسەری کێشەکان بکات. لە بەرامبەردا مەحموود عوسمان, سیاسەتمەدارى كورد بە پێویستی دەزانێت، ماددە دەستووریەکان بكرێنه پێوەرى چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
له‌مباره‌یه‌وه كاوه مه‌حموود، سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان ده‌ڵێت: له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به به‌غدا، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌كان له‌مێژینه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ركردن پێویستییان به زه‌مینه‌سازی باش و له‌بار هه‌یه.
له‌كاتێكیشدا چاوەرێ دەکرێت، لە کابینەی تازەی حکوومەتی ھەرێم، بەرەوپێشەوەچوونی باش بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەبێت، پێشنیازیش کراوە وەزارەتێکی تایبەت بۆ پەیوەندی نێوان دوو حکوومەتی یەك جوگرافیا، لەنێوان ھەو دوو لا دابمەزرێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد جه‌خت ده‌كاته‌وه، کێشەی نێوان حكوومه‌ته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نەوت و پارە نییە، بەڵکو کێشەکە دەستووره و تا ئێستا گرێنتی جێبەجێکردنی نەدراوە.
لایەنە سیاسیەکان و چاودێرانی پێیان وایە، رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، بابەتێك نییە کێشەی ھەولێر و بەغدای پێ چارەسەر بکرێت، بەڵکو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، پێویسته ئەو کاتە باسی رادەستکردنی ئەو برە نەوتە بکرێت، کە چارەسەرکردنی ھەموو کێشە سیاسیەکان چوارچێوەیەکی یاساییان بۆ دابندرێت و بە کێشەیەکی سیاسی بچووك قوتی خەڵکی کوردستان نەبڕدرێت و لەشکرکێشی بکرێت.
H.B