پۆلیسی هه‌ولێر: دوو باندی دزی دەستگیر کران
کەل و پەلی ناو ئۆتۆمبێلەکانی گه‌راجی نەخۆشخانە و مزگەوتەکانی شاری هەولێر دەدزرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی دوو باندی دزی كردنی بڵاوكرده‌وه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، دوای ئەوەی چەند سکاڵایەک تۆمارکران کەوا کەل و پەلی ناو ئۆتۆمبێلەکانی گه‌راجی نەخۆشخانە و مزگەوتەکانی شاری هەولێر دەدزرا، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو رووداوانە کردەوە و توانی دوو باندی دزی ناو ئۆتۆمبێلەکان دەستگیر بکات.
سه‌باره‌ت به باندهكانیش پۆلیس ئاشكرایكردووه، كه باندی یەکەم دوو كه‌سی ته‌مه‌ن (19) و (17) ساڵن، كه چه‌ند جارێك دزییان له گه‌راجی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و كۆماری كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و دووكه‌سه بڕی 6 هەزارو 800 دۆلاری ئەمەریکی و (20) مسقاڵ زێڕیان دزیوه.
سه‌باره‌ت به باندی دووه‌میش پۆلیس رایگه‌یاندووه، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه له گه‌راجی مزگه‌وته‌كاندا دزیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ته‌مه‌نی 20 ساڵ و دووه‌میان 19 ساڵه و دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە تاوانەکانیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی سێ مۆبایل و بڕێکی زۆر پارە تۆمەتباران بەندن بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی.