20 گوندی كوردنشین له دهوروبهری خانهقین چۆڵ كراوون
له سهنتهری خانهقینیش كورد دهردهكرێت
K24 – خانهقین:
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبهرهوه زیاترلە 20 گوندی کوردنشین لە دەورووبەری خانەقین چۆڵکراوون. ھاووڵاتیانی کوردی خانەقینیش دەڵێن کوردیان بە پلان لە گوندەکان دەرکردووە و کار گەیشتووەتە ئەوەی لە ناوسەنتەری خانەقین لە رێگەی دیاردەی کوشتن و تەقینەوە، کوردەکان لەو شارەش وەدەربنێن.
ئەگەر چی لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە چەند بەرپرسێکی ئیداری کورد لە قەزای خانەقین و دەوروبەری لە پۆستەکانیان ماونەتەوە، بەڵام ئەو بەرپرسە کوردانە نەیان توانیوە رێگری لە دیاردەی تەعریب و شاڵاوی کۆچی گوندە کوردنشینەکانی ناوچەکە بگرن ئەوەش بووەتە ھۆکارێک رۆژ بە رۆژ رێژەی کورد لە ناوچەکە بەرەو کەم بوونەوە دەچێت.