كوردستان24 پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو
ھیچ گفتوگۆیەك نەماوە لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێ ئەنجام بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
پێكھاتەی كابینەی نۆیەم لە 22 وەزارەت پێكدێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، ئومێد خۆشناو بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ھیچ گفتوگۆیەك نەماوە لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێ ئەنجام بدرێت، ماوەتەوە لایەنەكان سیڤی كاندیدەكانیان بۆ وەزارەتەكان پێشكەش بكەن.
له كابینه‌ی نوێ‌دا، پارتی 8 وەزارەتی بەرکەوتووە، دوو وەزارەتیشی لە پشکی خۆی بەخشیوە، وەزارەتێک بە پێکھاتەکان و وەزارەتێکیش بە حزبی سۆسیالیستی کوردستان، کە بە 45 کورسی ھێزی یەکەمە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە 21 کورسی پێنج وەزارەت و وەزیرێكی هەرێمى بۆخۆی مسۆگەر کردووە، کە لەناویاندا 2 وەزارەتیان سیادین، کە بریتین لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پلاندانان
بزووتنەوەی گۆڕانیش کە خاوەنی 12 کورسی پەرلەمانیە، چوار وەزارەتی بەرکەوتووە، لەناویاندا وەزارەتی دارایی کە وەزارەتێکی سیادی گرنگە.
پێکھاتەکانیش بە وەزارەتێکی ھەرێم و وەزارەتی گواستنەوە لە کابینەی نۆیه‌م بەشدار دەبن، جگە لە سۆسیالیست کە لەماوەی چوارساڵی داھاتوو وەزارەتی شەھیدان لای ئەوان دەبێت.
چاوەکان ھەمووی لەسەر یەکێتییە، چونکە تا ئێستا ھیچ تروسکاییەک بۆ رادەستکردنی سیڤی کاندیدەکانیان لەم نزیکانە نابینرێت، دیاریش نییە کەی سیڤی ئەو کەسانە پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکەن.
مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت هێلكاری گشتیی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی كێشاوه و چاوه‌ڕێی سیڤی ئه‌و كه‌سانه‌یه له لایه‌ن حزبه‌كانییه‌وه كاندید ده‌كرێن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ متمانه‌دان به پێكهاته‌ی كابینه‌كه و شه‌مه‌نده‌فه‌ری حكوومه‌ت ده‌كه‌وێته ڕێ.