به‌هۆی بۆردومانی توركیا له ناوچه‌ی سیده‌كان هاووڵاتیێك شه‌هید و یه‌كێكیش بریندار بوو
هه‌ردووكیان بران و دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كه ناجێگیره
K24- سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان له سنووری قه‌زای سۆران بۆردومانكرد و ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی كرده ئامانج، كه دوو برای خه‌ڵكی دۆڵی رووستێ له‌ناوی بوون، له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان به‌ناوی مه‌نسور نافع عه‌بدوڵڵا شه‌هیدبوو و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ناوی "په‌شێو نافع عه‌بدوڵڵا" بریندار بوو و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ش، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران گوتی: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، دۆخی ناوچه‌ی سیده‌كان و ده‌وروبه‌ری زۆر ئاڵۆز بووه.
گوتیشی، ئه‌و دوو هاووڵاتیه برایه‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وته به‌ر هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له گوندی زینی كراونه‌ته ئامانج، كه یه‌كێكیان شه‌هید و ئه‌وی دیكه‌شیان بریندار بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
قایمقامی سۆران دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه نه‌درێت، كه له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان ده‌بێت، چونكه هیچ گرێنتییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان له‌و ناوچانه نییه و ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن گوندنشینان هه‌یه.
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا دۆخی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا رۆژبه‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێت و جووتیار و شوانكارانی ئه‌و ناوچانه بۆ كاری رۆژانه‌ی خۆیان ناتوانن به ئازادی له سه‌نته‌ری گونده‌كان بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌ی برادۆستیان له سنووری ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا یه‌كێك له هاووڵاتیان قاچی چه‌پی له‌ده‌ستدا.
H.B