به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف نرخی سه‌فه‌ری بازرگانیی حه‌ج كه‌مكرایه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك به (6500) دۆلار ده‌توانێت بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری له فه‌ریزه‌ی حه‌جدا بكات
K24 – هه‌ولێر:
به بڕیاری وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وه‌كاله‌ت، ئه‌و ناوانه‌ی له نووسینگه‌ی وه‌زیر تۆمار كرابوون مامه‌ڵه‌ی حه‌جیان بۆ راییدهكرێت و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت حه‌جی بازرگانی بكات، له ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك به (6500) دۆلار ده‌توانێت بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری له فه‌ریزه‌ی حه‌جدا بكات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه یه‌ده‌گه‌كان ده‌توانن بچن سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی خۆیان رایی بكه‌ن و سه‌فه‌ری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی: خه‌ڵكێكی كه پاساوی ره‌وایان هه‌یه و ناوی خۆیان له نووسینگه‌ی وه‌زیر تۆمار كردووه و ئه‌وانیش هاوكاری جدی ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن و فه‌رمانیان بۆ ده‌رده‌چێت و حه‌جی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌وانه له تیروپشك نین، بیانووی ره‌وایان هه‌یه و وه‌زیری ئه‌وقاف فه‌رمانیكردووه، كاریان بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له نووسینگه‌ی وه‌زیر ناویان تۆمار كردووه، به هه‌مان تێچووی حه‌جی ئاسایی كه 4300 دۆلاره حه‌جی خۆیان ده‌كه‌ن و پاره‌ی زیاتریان لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووه‌م جار بێت 560 دۆلاری زیاده‌یان لێوه‌رده‌گیرێت.
له باره‌ی پشكی بازرگانییه‌وه، به‌رزنجی گوتی: ساڵی رابردوو نرخی 8 هه‌زار دۆلار (80 وه‌ره‌قه) بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به بڕیاری وه‌زیر به ڕێژه‌ی %35 تا %40ی كۆی رێژه‌ی حاجیان كراوه به بازرگانی و بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوودی لێ وه‌ربگیرێت و به فه‌رمانی وه‌زیر نرخه‌كه كراوه‌ته 65 وه‌ره‌قه و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت به‌و بڕه پاره‌یه سه‌فه‌ری حه‌ج بكات.
له باره‌ی ناونووسین چ له پشكی بازرگانی، به‌رزنجی گوتی: ته‌نیا رۆژی شه‌ممه (29ی حوزه‌یران) له كات (8-1)ی نیوه‌ڕۆ و له (2:30 - 6)ی ئێواره ناونووسین ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ری بازرگانی حه‌ج بكه‌ن، ئه‌وا له واده‌ی دیاریكراو سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ناو تۆمار كردن بكه‌ن و كاره‌كانیان رایی بكه‌ن. دوای ئه‌و واده‌یه ناوی كه‌س تۆمار ناكرێت.
له باره‌ی ئالیه‌تی ناونووسینیش روونیكرده‌وه، ته‌نیا له‌سه‌ر پاسه‌پۆرت ده‌بێت و له‌سه‌ر هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه ناونووسین ناكرێت. چاوه‌ڕێی كه‌س ناكه‌ین پاسه‌پۆرتی نه‌بێت.