به‌شیر حه‌داد: كار بۆ وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه و ناسنامه بۆ ئه‌و ئێزدیانه ده‌كه‌ین كه لێی بێبه‌ش بوون
هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەری لە رزگارکردنی کوردانی رفێندراوی ئێزدی هەبووە
K24 – هه‌ولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پەرلەمانتارانی کوردی ئێزدی کار بۆ وەرگرتنی رەگەزنامە بۆ ئەو کوردانەی ئێزدی دەکەین، کە رەگەزنامە و ناسنامەیان نییە.
گوتیشی: کار بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ناوچە ئێزدی نشینەکان دەکەین و له هه‌وڵداین ئه‌و ناوچانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌شیر حه‌داد ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەری لە رزگارکردنی کوردانی رفێندراوی ئێزدی هەبووە.