شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه
له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جاره پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه به‌رز ببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز و به‌رده‌وام رووی له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه و به‌و هۆیه‌وه ئاگر له دارستانه‌كان به‌ربووه و هۆشداریش له ئه‌گه‌ری پیسبوونی ژینگه ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان به‌رواری ساڵانی دیكه، له فه‌ره‌نسا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار بكرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌وامی فه‌رمییان كردووه‌ته پشوو و یاری تۆپی پێی جامی جیهانی ئافره‌تانیش كه له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، راگیراوه.
ده‌زگای چاودیری كه‌ش و هه‌وا له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "له هه‌رێمی لوار پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه سه‌رووی 41 پله‌ی سه‌دی".
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش، رۆژی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه و ئه‌و ریكۆرده پێوانه‌ییه له فه‌ره‌نسا ده‌شكێنێت، كه له 13ی ئابی 2003 تۆماری كردبوو، كاتێك پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی سانت، كریستۆڵ، لیه، ئیلیه و كۆنكریاك له هه‌رێمی گاردی باشووری ئه‌و وڵاته گه‌یشته 44.1 پله‌ی سه‌دی".
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا داوای له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی سه‌لامیتی بن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و شه‌پۆله گه‌رمایه بپارێزن و هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌و هۆیه‌وه روونه‌دات.
له‌كاتێكیشدا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژینگه دوو ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی "چینی ئۆزۆن"، له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی پاریس، لیۆن، مه‌رسیلیا و ستراسبۆرگ هاتوچۆی ئه‌و ئتۆمبێلانه‌ی گواستنه‌وه‌یان قه‌ده‌غه كردووه، كه سووته‌مه‌نییه‌كه‌یان ژینگه به رێژه‌یه‌كی زیاتر پیس ده‌كه‌ن.
له میلانیۆی ئیتاڵیاش، ئه‌مڕۆ به‌یانی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵ له نزیك وێستگه‌ی ناوه‌ندی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بوورایه‌وه.
هه‌رچی ئیسپانیاشه، دوێنێ جووڵه به سه‌دان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه كرا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌و ئاگره بكه‌ن، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له دارستانه‌كانی كاتالۆنیا به‌ربووه و تا ئێستا به‌هۆی ئاگره‌كه و هه‌ڵكردنی با، زیاتر له 3500 هێكتار له دارستانه‌كان سووتاوه.
له‌مباره‌شه‌وه حكوومه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كاتالۆنیا رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵی رابردوو، تا ئێستا ئاگرێكی له‌م شێوه‌یه مه‌ترسیدارمان نه‌بینیوه".
شه‌پۆله‌كه ناوچه‌ی به‌لقانیشی گرتووه‌ته‌وه و له رۆژئاوای پایته‌ختی كرواتیا پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتوونه‌ته 36 پله‌ی سه‌دی.
H.B