نهێنی پهیكهری ئهو دوو دڵدارهی تێكهڵ به یهك دهبن بزانه
پەیکەری عهلی و نینۆ؛ چیرۆکی عەشقێکی تراژیدی

K24 - ههولێر:
بە بەرزی 8 مەتر، لە یەکێك لەکەناراوە دەریای رەش، لەشاری باتومی جۆرجیا، پەیکەری دوو عاشق سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت.
ئهو دوو دڵداره لە دوو ئاینی جیاوازن، عهلی موسڵمان و نینۆش شازادەیەکی جۆرجی بووە، لەگەڵ داگیرکاری یەکێتی سۆڤیەت عەشقەکەی ئەوانیش کۆتاییپێهات.
بیرۆکەی پەیکەرەکە، لە رۆمانێکی "قوربان سهعیدی" ئازەرباینجانیەوە وەرگیراوە، کە لەساڵی 1937 نووسراوە و لەلایەن پەیکەرسازی بەتوانای جۆرجی "تامارا لڤێسیتادزی" درووستکراوە.
پەیکەری عهلی و نینۆ هەموو ئێوارانێك لەکاتژمێر 7 بەرەو ڕووی یەکدی دەڕۆن لەو کاتەدا یەکتری لە ئامێز دەگرن و ماچی یەکتر دەکەن و دواتر لهیهك دووردهكهونهوه، کە وەك هێما و سیمبولێکە بۆ كۆتاییهاتنی عەشقەکەیان.
ئامادەکردن و فۆتۆ : کاروان یارە - K24