دوای دۆڕانی كاندیدی حیزبه‌كه‌ی ئۆردو‌غان له ئیستانبوڵ توركیا ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیمام ئۆغلۆ كه‌م ده‌كاته‌وه
ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی لێ سه‌نده‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بینالی یڵدرم، كاندیدی پارته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ به‌رامبه‌ر به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، حكوومه‌تی توركیا له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیمام ئۆغلۆی كه‌مكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، شه‌وی رابردوو، وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌و وڵاته به پێی فه‌رمانێك ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیدار به شاره‌وانی ئیستانبوڵ، له سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
وه‌ك میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری 30 گه‌وره كۆمپانیای ئیستانبوڵی له ئیمام ئۆغلۆ سه‌ندووه‌ته‌وه، كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان زۆرترین پشكیان له‌و كۆمپانیایانه‌دا هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو پارتی جه‌هه‌په "پارته‌كه‌ی ئیمام ئۆغلۆ"ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته پارته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیایان به‌وه تۆمتبار كردووه، كه له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م كاری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ.
پارتی "جه‌هه‌په"ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی توركیای به وه‌شاندنی یه‌كه‌م دار له ره‌وڕه‌وه‌كانی گالیسكه‌ی ئیمام ئۆغلۆ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 37ی یاسای شاره‌وانییه‌كانه، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "سه‌رۆك شاره‌وانی نوێنه‌ری قه‌واره‌ی یاسایی شاره‌وانییه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان به سنووری شاره‌وانییه‌كه‌ی دامه‌زرێنێت".
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له 31ی مارسی ئه‌مساڵ بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكپارتی به‌رامبه‌ر ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ، نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها دواتریش به هه‌لاوێركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه پووچه‌ڵكراوه‌كان نه‌توانرا هیچ له ئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئاكپارتی بگۆڕدرێت، له‌سه‌ر داوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره دا.
رۆژی 23ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن دووباره كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش ئیمام ئۆغلۆ به‌رامبه‌ر یلدرمی ركابه‌ره‌كه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئیستانبوڵی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مڕۆش شاره‌وانی ئه‌و شاره به فه‌رمی راده‌ستی ئیمام ئۆغلۆ كرا.
H.B