به فه‌رمی، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل یاریزانێكی له‌ده‌ستدا
ره‌نگه تا كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا نه‌گه‌ڕێته‌وه
.jpg)
ریچارلسۆنی هێرشبه‌ری به‌رازیلی به فه‌رمی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پاراگوای دوورخرایه‌وه و پێشینی ئه‌وه ده‌كرێت تا كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا نه‌گه‌ڕێته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل به فه‌رمی ریچارلسۆنی به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆس بۆ یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر پاراگوای دوورخسته‌وه.
ریچارلسۆنی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له دوو یاری ده‌ستپێكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا و ڤێنزویلا كرد و له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م گۆڕانكاری پێكرا، بۆ یاری سێیه‌میش له دژی پیرۆ پێگه‌كه‌ی خۆی بۆ ئێڤه‌رتۆنی هێرشبه‌ری لاو له‌ده‌ستدا.
ریچارلسۆن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاوشانی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌شداریی مه‌شقه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی كرد، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستكردنی به ئه‌ستووربوونی قورگ و ملی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشكنینی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسێك بووه، بۆیه بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه درا و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره نه‌توانێـت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شداری هیچ یارییه‌كی دیكه‌ی كۆپا ئه‌مریكا بكات.
