"پارتی و یەکێتی نزیکن لە رێککەوتن بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووك"

پارێزگاری سه‌پێندراو خۆی بۆ بوونه‌ په‌رله‌مانتار ئاماده‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

راکان سەعید، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك خۆی بۆ پۆستی پەرلەمانتاری ئامادە دەکات و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقیش هەر کاتێك مەبەستی بێت دەتوانێت ببێتە پەرلەمانتار.

پەرلەمانتارێك دەڵێت: "راکان سەعید هەوڵدەدات تا دیاریکردنی کاندید بۆ پارێزگاری کەرکووك وەک پارێزگار بمێنتەوە و نەبێتە پەرلەمانتار".

راکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك  وه‌ك ئەندامی پەرلەمانی عێراق خۆی ئامادە دەکات، ئەو هەوڵەشی لە دوای ئەوە دێت کە پارتی و یەکێتی نزیکن لە رێککەوتن بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووك.

بەپێ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان هەر کاندیدێك دەنگی ئاسايی بەدەست هێنا دەتوانێت هەر کاتێك مەبەستی بێـت دەتوانێـت سوێندی یاسای بخوات و ببێـتە پەرلەمانتار. پەرلەمانتارێك دەڵێت راکان سەعید  تا ئەو کاتەی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێککەوتن نه‌کرێت ناچێتە پەرلەمان و هەوڵەکانیشی بۆ ئەم مەبەستەیە.

پارتی و یەکێتی لە  گفتوگۆدان بۆ  دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووك، لە حاڵەتێکدا ئەگەر راکان سەعید چووە پەرلەمان و کاندیدی پارێزگار یەکلای نەکرایەوە بەپێ پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک قایمقامی قەزای ناوەندی ئەو شارە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت  بە هەموو دەستەڵاتەکانی پارێزگار, سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش وردەکاریەکەی باس دەکات.

راکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك لە دوای 16ی ئۆکۆتۆبەر بووەتە پارێزگار و چەندین بریاری دژی کورد لەو شارە دەرکردوە جگە لەوەش تۆمەتبارە بە گەندەڵی.ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێـتی پێداگری لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری ئەو شارەدەکات و پارتیش تێبنی لەسەر بةشيك لەو کاندیدانە هەیە کە یەکێتی دیاریان دەکات.

ئ. م