مەحموود عوسمان: سیاسه‌تی ئیستاى په‌كه‌كه زیان به كورد ده‌گه‌یه‌نێت
پێویسته ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەدار، له باره‌ی شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیستا په‌كه‌كه گرتوویه‌تییه‌به‌ر هه‌ڵه‌یه و زیان به كوردی باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
مەحموود عوسمان ده‌شڵێت: "توركیا به بیانووی بوونی په‌كه‌كه ناوچه‌كانی كوردستان بۆردومان ده‌كات و هاووڵاتیانیش ده‌بنه قوربانی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو حزبه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان چۆنه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسووكه‌وت بكات.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته توركیاش ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاشتی بكاته‌وه.
له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له ده‌ڤه‌ری برادۆست و بناري قه‌ندیل، له‌ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوو، 5 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوونه و 6ی دیكه‌ش برینداربوونه.
توركيا بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كردووه‌ته بیانوو بۆ بۆردومانكردنی گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئ. م