حه‌یده‌ر شه‌شۆ: به‌غدا له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل به‌رپرسیاره
به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه
K24 – شنگال:
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، به‌رپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 راگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه ئامانجی هاووڵاتیانی كورد به‌رپرسیاره.
به‌رپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان گووتیشی: به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه سه‌دان گه‌نجی كورد له باشوور و رۆژئاوای كوردستان بوونه‌ته قوربانی.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ گووتیشی: به‌غدا ده‌توانێت داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات هێرشه‌كانی توركیا بوه‌ستێنێت.
دوێنێ جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بناری قه‌ندیلیان بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه بریندار بوون.