راكان سه‌عید ده‌چێته به‌غدا و قائیمقامی كه‌ركووك ده‌بێته پارێزگار
هەر کاتێک مەبەستی بێت دەتوانێت ببێتە پەرلەمانتار
K24 – كه‌ركووك:
راکان سەعید جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک خۆی بۆ پۆستی پەرلەمانتاری ئامادە دەکات و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقیش هەر کاتێک مەبەستی بێت دەتوانێت ببێتە پەرلەمانتار.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌مال شوكر، رایگه‌یاند، راکان سەعید هەوڵدەدات تا دیاریکردنی کاندید بۆ پارێزگاری کەرکووک وەک پارێزگار بمێنتەوە و نەبێتە پەرلەمانتار.
پارتی و یەکێتی لە گفتوگۆدان بۆ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک کە یەکێتی پێداگری دەکات ئەو پۆستە بۆ ئەو بێت.
لە حاڵەتێک ئەگەر راکان سەعید چووە پەرلەمان و کاندیدی پارێزگار یەکلای نەکرایەوە بەپێ پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک قایمقامی قەزای ناوەندی ئەو شارە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت بە هەموو دەستەڵاتەکانی پارێزگار.
راکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی به وه‌كاله‌ت كراوه‌ته پارێزگار و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا، چەندین بڕیاری دژی کورد لەو شارە دەرکردووە جگە لەوەش تۆمەتبارە بە گەندەڵی.
ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێـتی نیشتمانی كوردستان پێداگری لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری ئەو شارەدەکات و پارتیش تێبنی لەسەر به‌شێك لەو کاندیدانە هەیە کە یەکێتی دیاریان دەکات.