راهێنه‌ری به‌رازیل پشتگیری قسه‌كانی لیۆنێل مێسی ده‌كات
تیتی: به‌ڵێ مێسی راست ده‌كات و چیمه‌نی یاریگه‌كان زۆر خراپن
دوای یارییه‌كه تیتی راهێنه‌ری به‌ڕازیل ره‌خنه‌ی له چیمه‌نی یاریگه‌ی گریمیۆ گرت كه پێشتریش راهێنه‌ر و یاریزانانی ئارجێنتینا له سه‌روویانه‌وه مێسی به‌هه‌مان شێوه ره‌خنه‌ی له خراپی یاریگه‌كه گرت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بێریزۆی راهێنه‌ری پاراگوای سوپاسی یاریزانه‌كانی ده‌كات كه به‌باشترین ئاست به‌رامبه‌ر سامبا یارییان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رازیل به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه شكستی به پاراگوای هێنا و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی، تیتی راهێنه‌ری به‌ڕازیل له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: چیمه‌نی یاریگه‌كه زۆر خراپ بوو، شتێكی ئاساییه به‌هۆی ئه‌م یاریگه‌یه‌وه تووشی كێشه ببین، یاریگه‌كه به جۆرێك خراپ بوو یاریزانه‌كان پێویست بوو سێ جار پێ له تۆپ بده‌ن تاكو پاسێكیان ده‌دا.
تیتی ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی گرنگه بردمانه‌وه و گه‌یشتینه پێشكۆتایی، ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ببینه پاڵه‌وان و هانده‌ران دڵخۆش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی ئارجێنتینا ببینه‌وه ئه‌ركمان ئاسان نابێت، ئێمه باس له كه‌سانێك ده‌كه‌ین خاوه‌نی كارامه‌یی تایبه‌تن، ئه‌وان خاوه‌نی باشترین یاریزانی جیهانن، مێسی یاریزانێكه وه‌سف ناكرێت، ئه‌و باشترینه و له‌گه‌ڵ هه‌ر تیپێك بێت ده‌یگه‌یه‌نێته لوتكه.
راهێنه‌ری پاراگوای چی گوت؟
ئێدواردۆ بێریزۆ راهێنه‌ری پاراگوای داوی یارییه‌كه گوتی: شانازی به ئاستی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م، ئێمه یارییه‌كی گرنگ و گه‌وره‌مان كرد، به تایبه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌م زۆر به باشی ده‌ركه‌وتین و ده‌رفه‌تی گۆڵمان بۆ ره‌خسا، به‌ڵام دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی بالبوینا دۆخه‌كه گۆڕا.
بێریزۆ ده‌شڵێت: له لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنمان هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی دۆڕان له‌م رێگه‌یه‌وه ناتوانین له گه‌وره‌یی یاریزانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، سوپاسی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م ئه‌وان سه‌لماندیان ده‌توانن له هه‌ر تیپێك ببه‌نه‌وه.