به ڤیدیۆ.. ئاگر له ده‌شتی كه‌ندێناوه كه‌وته‌وه
خه‌ڵكی گونده‌كان توانیان به‌شێكی زۆری ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوان و له‌وه‌ڕگای زورگهكان و ده‌شتی كه‌ندێناوه سووتا و پێش گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، خه‌ڵكی گونده‌كان توانیان به‌شێكی زۆری ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌تیف دادیار، یه‌كێكه له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، له رێی ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئاگره‌كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گه‌نجانی گونده‌كانی كه‌ندێناوه كوژێندراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سێ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگری وێستگه‌ی نه‌وتی دركه، بوون و دواتر ئۆتۆمبێلێكیان گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه‌یان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون.