ورده‌كاری گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی باڵه‌كایه‌تی له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی "دێگه"ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی برادۆست هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی "دێگه"ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی گیانی له‌ده‌ستدا و برایه‌كیشی به‌سه‌ختی برینداربوو.
له‌م مانگه‌دا ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌تی بۆردومانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوە.
په‌یامنێری كوردستان24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند، "به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه بووەته مه‌یدانی جه‌نگ و گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ توركیا بناری قه‌ندیلی بۆردومان كرد و له ئاكامدا چوار هاووڵاتی كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.