كۆڕبه‌ندێكی تایبه‌ت به سه‌ركردایه‌تی خانمان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی شه‌ممه، 29ی حوزه‌یران، كۆڕبه‌ندێكی تایبه‌ت به سه‌ركردایه‌تی خانمان له ته‌لاری سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان 24، سپۆنسه‌ری میدیایی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بێت.
كۆڕبه‌نده‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ئیكۆ بۆ په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵ، به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و تیشكی نێوده‌وڵه‌تی ساز ده‌كرێت.
دكتۆر كارزان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له رێكخراوه‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به‌ناوی چرۆ، كه توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، 25%ی ئه‌و خانمانه‌ی به هۆكاری شێرپه‌نجه گیانییان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌ن كه گۆشه‌گیرن، یان تووشی توندوتیژی بوونه یاخود خه‌مۆكیان هه‌بووه.
ئامانجی كۆڕبهندهكهشی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌یامه به خانمان بگه‌یه‌نن كه ده‌توانن تا ئه‌و ئاسته بڕۆن كه ده‌بنه سه‌ركرده و كۆی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیش بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به‌شێك له خانمان به هۆی شه‌رمه‌وه، ناتوانن باس له بوونی ئه‌و گرێ و ئازارانه بكه‌ن، كه له سنگیان په‌یدا ده‌بێت كه هه‌ندێك حاڵه‌تیان شێرپه‌نجه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ری به په‌له هه‌یه.
كۆڕبه‌نده‌كه یه‌ك رۆژ ده‌بێت و كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی شه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 7ی هه‌مان رۆژیش كۆتایی دێت.
ئ. م