خواردنەوەیەک دەبێتە هۆی خەوێکی ئاسوودە
ئەگەر کێشەی خەوت هەیە، ئەم خواردنەوەیە تاقیبکەرەوە
K24 – ههولێر:
ئەگەرچی هەندێک خواردنەوە هەن رێگری لە خەو دەکەن، بەڵام هەندێک خواردنەوەش هەن یارمەتیمان دەدەن زووتر و ئاسوودەتر بنووین.
جێسیکا گارای رێدمۆد، یاردەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی ژیواندن (نیوتریشن) و خۆراک لە زانکۆی سیراکوس لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا بە CNNی گوتووە: "ئەو خواردنەوانەی کافینیان تێدا بە گوێرەی هەستیاریی کەسەکە بۆ کافین، دەبنە هۆی رێگری کردن لە خەو، بە تایبەت ئەگەر لە شەودا بخورێنەوە".
دەشڵێت: "بەگوێرەی توێژینەوەکان، خواردنەوەی شیر پێش خەو، یان تێکەڵکردنی شیر و هەنگوین و خواردنەوەی پێش خەو، دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر و ئاسوودەتر بنووین چونکە شیر سەرچاوەی تریپتوفانە".
تریپتوفان ترشێکی ئەمینییە و دەبێتە هۆی دەردانی مێلاتۆنین ( بازنەی خەو رێکدەخات) و سێرۆتۆنین (پشوو دەداتە لەش).
ئەو پزیشکە دەڵێت، خواردنەوەی کحولیەکانیش یارمەتی مرۆڤ دەدەن زوو خەو بیانباتەوە، بەڵام کوالیتی خەوەکەیان باش نابێت.
H.J