دوای 10 ساڵ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه دادگا بڕیاریدا بمرێ
خواستی ژنه‌كه‌ی ره‌چاو كرد و گوێی به داخوازیی باوك و دایكی نه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی، 28/6/2019، دادگایه‌كی فه‌ره‌نسی بڕیاریدا ئامێره‌كانی ژیاندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه هه‌ڵبگرن كه ماوه‌ی 10 ساڵه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له نه‌خۆشخانه‌دایه و جگه له هه‌ناسه‌دان و جار جار جووڵاندنی چاوی هۆشی به‌خۆی نییه.
پێشتر دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌سه‌ر خواستی دایك و باوكی كوڕه‌كه فه‌رمانی دابوو به پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه ئامێره‌كانی سه‌ر "لامبێرت فنسنت" دابنێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو. به‌ڵام دواجار دادگا خواستی هاوژینی پیاوه‌كه‌ی ره‌چاوكردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بڕیاری لادانی ئامێره‌كانی ژیاندنه‌وه‌ی داوه و بڕیاره‌كه‌ی دادگای تێهەڵچوونهوهش به‌هانای لامبیرتهوه ناچێت.
پاتریس سپینۆسی، پارێزه‌ری راشێلی ژنی لامبێرت ده‌ڵێت: "دوا فه‌رمانی دادگا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م راگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كانی لامبێرتی راماڵیوه و ئامێره‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت تا بمرێت".
ژنی ئه‌و پیاوه و هه‌ندێك له براكانی داوای راگرتنی چاره‌سه‌رییه بێ ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دایك و باوكی لامبێرت و هه‌ندێك له كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌یانه‌وێت كوڕه‌كه به‌و جۆره‌ش بیت هه‌ر له ژیاندا بمێنێته‌وه و هه‌وڵێكی زۆریانداوه تا له رووی یاساییه‌وه رێگه به به‌رده‌وامیی چاره‌سه‌ركردنی كوڕه‌كه‌یان بدرێت".
ئه‌و پیاوه ساڵی 2008 به‌هۆی رووداوی ماتۆڕسكیلێكهوه كێشه له مۆخیدا درووست بووه، به‌ڵام له ساڵی 2015وه به‌رده‌وام هاوژینه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه به‌گوێره‌ی یاسا چاودێریی و چاره‌سه‌رییه پزیشكییه‌كانی رابگیرێت، ته‌نانه‌ت ئاو و خواردنیشی نه‌درێتێ، به‌ڵام دایك و باوكی بۆ مانه‌وه‌ی له ژیان به‌رده‌وام تێكۆشاون رێگه له‌و خواسته بگرن به‌گوێره‌ی یاسا.
ئێستا به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی دادگا، نه‌خۆشخانه‌كه‌ی رانس له باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، ده‌توانن سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ژیاندنه‌وه و چاره‌سه‌رییه‌كان رابگرن، كه له ساڵی 2008وه به‌رده‌وامه.