بریاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه
هاووڵاتیان: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك له‌م دۆخه‌دا به زیانی كورد ته‌واو ده‌بێت
K24- كه‌ركووك:
هێشتا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركوك یەکلایی نەبۆتەوە, كە بڕیارە له 20ی نیسانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسی به‌شی یاسایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: كه‌ركووك بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه. له به‌رامبه‌ردا بۆچوونی هاوڵاتییان وایە، هەڵبژاردن دوابخرێت و ئەنجامنەدرێت، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، دۆخی پارێزگاکە نائاساییه و لە ژێر هەڕەشەی تەعریبدایە، به‌مه‌ش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره به زیانی كورد ته‌واو ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه حسێن عەلی، بەرپرسی بەشی یاسایی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: "کەرکووك ئامادەییە، بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکات، ئەم شارە لە ۲۰۰٥ـەوە هەڵبژاردنی تێدا نەکراوە، دەزانین دۆخی شارەکە تایبەتە، بەڵام ئەمجارە هەڵبژاردنی تێدا دەکرێت و لایەنەکان لە یەکەوە نزیکن بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن".
له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتیانی كوردی كه‌ركووك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگاكه‌یان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئێستا كه‌ركووك به‌دۆخێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت و پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی خاكی كوردستانیش له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه.
بڕیاره لە 20ى نيسانى ساڵی ۲۰۲۰، جگە لە کەرکووك، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە تەواوی شارەکانی دیكه‌ی عێراق ئەنجامبدرێت.
H.B