گوندنشینان داوا له توركیا و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن ئاگری شه‌ڕیان لێ دووربخه‌نه‌وه
داوا ده‌كرێت گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ناو هاووڵاتیانی سڤیل بچێته ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا بەھۆی ھاتنی گەریلاکانی پەکەکە بۆ نێو گوند و ئاواییەکان و تیکەڵاوبوونیان بەخەڵك و بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا، شەش هاووڵاتی سڤیل شەھیدبوونە و ھەشتی دیکەش بریندار بوونە. ئەمەش ناڕەزایی و نیگەرانی گوندنشین و وەرزێڕ و رەوەندەکانی لێکەوتۆتەوە.
کامەران نموونەی دەیان جووتیار و مەڕداری دیکەی ناوچە سنووریيەکانە کە هه‌موو ساڵ گیانیان دەکەوێتە مەترسی، جموجۆڵ و تەڕاتێنەکانی پەکەکە و بێ باکیيان لە ھاتنیان بۆ نێو ئاوەدانيیەکان، پاساوی داوەتە دەست تورکیا بۆ بۆردوومانکردنی ئەوان و دەست نەپاراستن لە خەڵکی سیڤیلیش، ئەمەش رەوشێکی ناھەمواری دروست کردووە و قوربانیشی لێکەوتۆتەوە.
گوندنشینان و جووتیاران، به‌جۆرێك ترسیان لێنیشتووه، كه له‌وه دڵنیانین ئاخۆ به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی هێنراوه‌ته ناوچه‌كه، به‌ری ئه‌و ره‌نجه ده‌خۆن كه چاندوویانه یان نا.
داواش ده‌كه‌ن، كه په‌كه‌كه ره‌چاوی بارودۆخی ئه‌وان بكات و ئه‌و شه‌ڕه‌یان لێدووبخاته‌وه و توركیاش چیدیكه هاووڵاتیانی سڤیل نه‌كاته ئامانج.
لەماوەی سێ ڕۆژی رابردوو بەھۆی بۆردوومانی گەریلاکانی پەکەکە لەلایەن فرۆکەکانی تورکیا لەنێو خەڵکی سیڤیلی ناوچە سنووریيەکان وێڕای گیان لەدەستدانی ژمارەیەک گەریلا، شەش ھاووڵاتی شەھید و پێنجی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی دانیشتووانی ناوچە سنووریەکانی لێکەوتووه‌تەوە و ترسی چۆڵکردنی شوینەکانیان لێنیشتووە.
ئ. م