لایه‌نه‌كان بوونی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
"بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانی گوندنشینان"
K24- سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی پەکەکە پێک‌ھێنانی ھێزێکی تایبەت بەناوی "ھێزەکانی پاراستنی جەوھەری باشووری کوردستان" ڕاگەیاند و وه‌ك دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئامانجیان له‌م كاره پاراستنی بەھا و کو‌لتوور و دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانە بە تەواوی پێکھاتە و ئایین و باوەڕە جیاوازەکانیەوە, لەکاتێکیشدا كه ڕێگا نادات لەشکری ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، لایەنە سیاسیەکان دەڵین: "بوونی پەکەکە لە ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مەترسییە بۆ سەر گیانی گوندنشینان و ئارامیی ناوچەکە".
له‌مباره‌یه‌وه فەھمی بورھان، ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان درووست بكرێت، جێگای قبووڵ نییه و ده‌ڵێت: "درووستكردنی هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، مه‌ترسیداره و هه‌رێمی كوردستان په‌لكێشی ناو جه‌نگێك ده‌كات، كه هی خۆی نییه".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خالید ئەحمەد، ئەندامی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری هه‌رێم به مه‌ترسی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر هێزێك كه له ناو خاكی هه‌رێم بوونی هه‌بێت، ده‌بێت سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "بوونی هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كارێكی ناته‌ندروسته و ناچێته بواری خزمه‌ته‌وه".
لای خۆشیه‌وه دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی، چاودێری سیاسیش دەڵێت: لە رووی سیاسیەوە راگەیاندنی ئەو هێزە بۆ باشوری کوردستان، لێکەوتەی خراپی دەبێت و دەستی تورکیاش کراوە دەکات، بۆ زیاتر هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه: بەشێك لە مەبەستی راگەیاندی ئەو هێزە، دروستكردنی ئاستەنگە بۆ حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی بۆردوومانەكانی توركیا و بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند،: چه‌كدارانى پەكەكە بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ناوچە سنوورییەكانیان خستووەتە مهترسييهوه و ده‌بێ په‌كه‌كه له گوندنشينان دووركه‌ونه‌وه و چونكە بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان، ده‌رباره‌ی رووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارن دووباره نه‌بنه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌یه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه چڕ كردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نیا له چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر 10 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون و باس له‌وه ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه، ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه له ئارادایه.