پەرلەمانی کوردستان خولی بەهارەی درێژ دەكاتەوە
پەرلەمان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەش دەنگ لەسەر درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەدرێت.
درێژکردنەوەی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، کە تا ئێستا گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی بەردەوامە.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2019 رابردوو، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ناوزه‌دكرا و دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، رۆژی 12ی حوزه‌یرانیش به مه‌رسوومی هه‌رێمی له رێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردرا.به‌پێى فه‌رمانه هه‌رێمييه‌كه ده‌بێت پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى له ماوه‌ى (30) رۆژدا تێپه‌ڕ نه‌كات، كە دوا وادەی دەكاتە 12/7/2019، لایەنەكانیش بەتایبەتی پارتی و یەكێتی لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوو بگەنە رێككەوتن.
ھ.م