خەڵاتی ئاڵتونی گەل بەخشرایە کۆچەر بیرکار
دەستەی خەڵاتی گەل كۆچەر بیركار خەڵات دەكات
K24 - لەندەن
لە رێوڕەسمێکی تایبەتیدا کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەچوو، خەڵاتی ئاڵتونی گەل، له باشووری كوردستانه‌وه به‌خشرایه پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، زانا کورد لە بواری ماتماتیک.
بە گوتەی ئەندامانی دەستەكە، خه‌ڵاتی گه‌ل ده‌سته‌یه‌كی خۆبه‌ش دایانهێناوه و سه‌رچاوه‌ی دارایی خه‌ڵاته‌كه‌ش هه‌ر گه‌له.
ئەو رێوڕەسمە كە لە ھۆڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شارەوانی کینزگتن و چێلسی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا چه‌ندین وتار خوێندرایه‌وه و دواتر خه‌ڵاتی گه‌ل به‌خشرایه زانای بیركاری پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار.
کۆچەر بیرکار، بە كوردستان24ی گوت: "جێگەی شانازییە كە یەكەمجار ئەو خەڵاتە بە من بەخشرا، ھیوادارم لە داھاتوودا كەسانی دیكەش بە توانا بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دەست نیشان بكرێن".
دەستەی خەڵاتی گەل، دەستەیەکی خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەکانی پیشەی جیاوازیان ھەیە و گوزارشت لە کوردستانی گەورە دەکەن، ئامانجی ئەم دەستەیە دروستکردنی کولتووری خۆشەویستی و پێ‌زانین و پێکەوە ژیانە. نوێنه‌ری ده‌سته‌ی خه‌ڵات گه‌ل باس له پێوه‌ره‌كانی پێدانی خه‌ڵاته‌كه ده‌كات.
شه‌هێن سابیری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خه‌ڵاتی گه‌ل دەڵێت: "خەڵاتی گەل دەبەخشرێت بەو كەسانەی كە دەتوانن داھێنان بكەن یان شانازییەك بە میللەتی كورد ببەخشن یاخود داھێنانەكەیان لە خزمەتی گەلی كورددا بێت، مەرج نییە ئەو كەسە كورد بێت، بەڵكو گرنگ ئەوەیە ئەو كەسە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای گەلی بكات و داھێنان بكات، ئێمە خەڵاتی گەلی پێدەبەخشین".
روونیكردەوە: "سەرچاوەی داھاتی خەڵاتی گەل ھەر گەلە و كەمپینێك بۆ ئەم مەبەستە راگەیەندراوە و ھاووڵاتیان دەتوانن بەپێی توانای مادیی خۆیان بەشداری بكەن
پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، ساڵێك پێش ئێستا توانی خەڵاتی فێڵدسی بەریتانی کەساڵانە دەدرێتە شارەزاترین کەس لەبواری بیرکاری‌دا به‌ده‌ست بهێنێت، دواتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه رێزی لێ‌گیراو بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری زانكۆی سه‌لاحه‌دینی پێبه‌خشرا.
ھ.م