گۆڕان سێ میكانیزمی بۆ دهستنیشانكردنی كاندیدی پۆسته حكوومییهكان ههیه
جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە و سێ میكانیزمی خستووەتە بەردەم جڤاتی نیشتمانی
K24 – سلێمانی:
جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە و سێ میكانیزمی خستووەتە بەردەم جڤاتی نیشتمانی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكانی گۆڕان.
پێشڕەو رەئوف، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان سێ رێگەیان پێشنیازكردووە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكان، یەكەمیان ھەڵبژاردنی كاندیدان لەلایەن جڤاتی گشتی و نیشتمانی لە ھەڵبژاردنێكی شەفافدا، دووەمیان لیژنەیەك بە بەشداری 10 ئەندامی ھەردوو جڤات پێك بھێبھێنرێت و ئەوان كاندیدەكان ھەڵبژێرن، سێیەمیشیان لیژنەی باڵایە كە ئێستا ھەیە لەگەڵ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە.
گوتیشی: جڤاتی گشتی رێگەی یەكەمی بە باش زانیوە و چاوەڕێ دەكەن جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لەسەر بدات.
ههر لهو بارهیهوه پێشتر، نەسرین جەمال، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24ی راگهیاندبوو، "بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەكان سیڤی زۆر پێشكەش كراون و پێشتر لیژنەیەكی 11 كەسیمان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكان پێكھێنابوو، دانیشتنی ئەمڕۆمان بۆ دانانی میكانیزمی ھەڵبژاردنی كاندیدەكانە".
گوتیشی: "لیژنەكە كۆمەڵێك خاڵی بۆ دیاركردنی كاندیدەكان داناوە و ھەڵبژاردنی كاندیدەكان بەپێی ئەو خاڵبەندییە نمرەیان بۆ دەداندرێت".