لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه‌ بیانوو نه‌داته‌ ده‌ست توركیا

بە باشی دەزانن ئەو شەڕەی پەکەکە و تورکیا لە خاکی باشوور دوور بخرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان داوا دەکەن چیتر پەکەکە بیانوو نەداتە دەست تورکیا، تا ناوچە سنوورییەکان بۆردومان بکات و بە باشی دەزانن ئەو شەڕەی پەکەکە و تورکیا لە خاکی باشوور دوور بخرێتەوە.

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دەشخوازن توکیا رەچاوی ژیانی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان بکات و بۆردومانەکانی رابگرێت، کە لە ئەنجامدا تەنھا خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە دەبنە قوربانی.  

رۆژ دوای رۆژ شەڕی پەکەکە و تورکیا زیاتر دێتە ناو خاکی باشووری کوردستان، ھاووڵاتیانی مه‌ده‌نی قوربانی یەکەمی ئەو شەڕەن.

تەنیا لە ماوەی 3 رۆژدا بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، 6 ھاووڵاتی شەھید و 5ی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەم قوربانییەکان دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بوون.