به‌هۆی بوونی پەكەكە كشتوكاڵی 25 گوند له سنووری زاخۆ پەكی كه‌وتووه
داوا لە پەكەكە و توركیا دەكەن شەڕیان لێ دووربخەنەوە
K24- زاخۆ:
به‌هۆی بوون و نزیكایەتی بارەگاكانی پەكەكە لە 25 گوندی سه‌ر به شارەدێی دەركار له سنووری قه‌زای زاخۆ، بەردەوام تۆپخانە و فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ئەو گوندانە بۆردومان و تۆپباران ده‌كەن، ئەوەش ژیانی خەڵكی خستووه‌ته مه‌ترسی و ئاستەنگی بۆ جووتیار و گوندنشینانی ناوچه‌كه دروست كردووە، زۆرێكیشیان گوندەكانیان چۆڵ كردوون، بە تایبەت كریستیانەكان.
له‌مباره‌یه‌وه ئەمیر نیسان, كه هاووڵاتیێكی مه‌سیحی گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی ده‌ركاره و به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بۆردومان ته‌نانه‌ت ناتوانێت سه‌ردانی گونده‌كه‌شی بكات، ده‌ڵێت: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ناوچه‌كانمان تۆپباران ده‌كات، ئه‌وه‌ی هه‌مانبوو هه‌موومان له گونده‌كانمان خه‌رج كرد، ماوه‌ی 15 ساڵه خزمه‌تی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانمان ده‌كه‌ین، ئێستا ره‌ز و باخه‌كانمان هاتوونه‌ته به‌رهه‌م، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا و به‌رده‌وامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، ناتوانین سوود له به‌رهه‌می ره‌نجی خۆمان ببینین.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، پێشتریش بۆردومانكردنى چۆڵه‌وانییه‌كان هه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌نته‌ری گوند و ئاواییه‌كانیش تۆپباران ده‌كرێن.
میخا قراقۆزیش كه جووتیارێكی دیكه‌ی مه‌سیحییه، هه‌مان نه‌هامه‌تی ئه‌میر نیسانی هه‌یه و به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا زێدی خۆی جێهێشتووه و ده‌ڵێت: له كاتژمێر 4:00ـه‌وه تا كاتژمێر 7:00 گونده‌كه‌مان بۆردومانكرا، ئێمه ناچار بووین ماڵ و حاڵ و ره‌ز و باخه‌كانمان جێ بهێڵین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانین پێداویستیێكیش له‌گه‌ڵ خۆماندا بهێنین، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، په‌كه‌كه خۆی خزاندووه‌ته ناو سه‌نته‌ری گونده‌كان، بۆیه ناوێرین بگه‌ڕێینه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه زێره‌ڤان مووسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌ركار له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای زاخۆ، زیانی زۆری به جووتیاران و كه‌رتی كشتوكاڵی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و بۆردومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، تا ئێستا 25 گوند له‌و سنووره له مه‌ترسیدان و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه ناتوانن سه‌ردانی زێدی خۆیان بكه‌ن، به تایبه‌ت گوندی مه‌سیحییه‌كان.
H.B