له‌ هه‌ولێر رێز له‌ عاره‌ب عوسمان و محه‌مه‌د ئه‌ربیللی گیرا

خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا

K24 – هه‌ولێر:

لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر رێزی لە خەبات و ماندوبوونی هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د ئه‌ربیللی و عاره‌ب عوسمان گرت، کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی ھونەریان کردووە  و خەڵک ئاشناییە بە کار و ھونەرەکەیان.

دوو ھونەرمەند وردە وردە تەمەنیان بەرە و ھەڵکشان دەچێت  بەڵام خەرمانێکیان لە ھونەر و گۆرانی و لاوک و حەیرانیان بە خەڵک بەخشیوە . 

عارەب عوسمان کە دەنگێکی دیاری ناو ھونەری حەیران و لاوکی کوردییە، ئەمڕۆ رێز لە 51 ساڵ خزمەت و  ھونەرەکەی گیرا، گوتی: دەڵێت ئێمە ماوین و خەڵات دەکرێن با ئاوڕێکیش لە کەسوکاری ئەو ھونەرمەندانە بدرێتەوە کە لە ژیاندا نەماون.

ھەمیشە ئەوە دەوترێت، کە ھونەرمەندان و کەسایەتییەکان لە دوای نەمانیان لە ژیاندا دەبن بە باسی میدیا و خەڵک، بەڵام  مەراسیمی لەم شێوەییە ئەو بۆچوونە دەڕەوێنێتەوە و دووبارە ھونەری ئەو ھونەرمەندانە و خەبات و ماندوبوونەکانیان دەخاتەوە بەر چاوی خەڵک.