له هه‌ولێر رێز له عاره‌ب عوسمان و محه‌مه‌د ئه‌ربیللی گیرا
خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا
K24 – هه‌ولێر:
لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر رێزی لە خەبات و ماندوبوونی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ئه‌ربیللی و عاره‌ب عوسمان گرت، کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی ھونەریان کردووە و خەڵک ئاشناییە بە کار و ھونەرەکەیان.
دوو ھونەرمەند وردە وردە تەمەنیان بەرە و ھەڵکشان دەچێت بەڵام خەرمانێکیان لە ھونەر و گۆرانی و لاوک و حەیرانیان بە خەڵک بەخشیوە .
عارەب عوسمان کە دەنگێکی دیاری ناو ھونەری حەیران و لاوکی کوردییە، ئەمڕۆ رێز لە 51 ساڵ خزمەت و ھونەرەکەی گیرا، گوتی: دەڵێت ئێمە ماوین و خەڵات دەکرێن با ئاوڕێکیش لە کەسوکاری ئەو ھونەرمەندانە بدرێتەوە کە لە ژیاندا نەماون.
ھەمیشە ئەوە دەوترێت، کە ھونەرمەندان و کەسایەتییەکان لە دوای نەمانیان لە ژیاندا دەبن بە باسی میدیا و خەڵک، بەڵام مەراسیمی لەم شێوەییە ئەو بۆچوونە دەڕەوێنێتەوە و دووبارە ھونەری ئەو ھونەرمەندانە و خەبات و ماندوبوونەکانیان دەخاتەوە بەر چاوی خەڵک.