شاندێكی نهوت و وزهی پهرلهمانی عێراق سهردانی ههولێر دهكات
ئەم ھەنگاوە دەتوانێت سەرەتایەکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە
K24 – ههولێر:
بڕیارە شاندێکی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، ئهو شانده دهیهوێت لە نەبوونی یاسای نەوت و گاز، بە درووستکردنی پەیوەندیی چارەسەری کێشە نەوتییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بکەن، بە رای ئەندامانی لیژنە پەیوەندارەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان، ئەم ھەنگاوە دەتوانێت سەرەتایەکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
تا ئێستا یاسی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەرنەکراوە، کە پێویستە دەرکردنەکەی دەستووری بێت، کە دەتوانرێت لە رێگەیەوە کۆتایی بە کێشە نەوتییەکانی نێوان ئەو دوو حکوومەتە بھێنێت، بەڵام لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمانی کوردستان پێیان وايه لە نەبوونی یاساکەدا، دەتوانرێـت بە درووستکردنی پەیوەندی باش، کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە خولەکانی رابردووی پەرلەمانی عێراق، لە لایەن فراکسیۆنە کوردییەکان ھەوڵێکی زۆردرا تاوەکو یاسای نەوت و گاز دەربچێت، سەرجەم ھەوڵەکانیش بێ ئەنجام بوون، بۆیە ئێستا پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە رێگای لیژنە تایبەتمەندەکان، لە ھەوڵی ئەوەدان بە درووستکردنی پەیوەندییەکی پتەو، سەرەتایەک بۆ دەرکردنی ئەو یاسایە دەستپێبکەن.