خهڵكی مووسڵ دهزگای خێرخوازی بارزانی به فریادڕهس وهسف دهكهن
هاوکاری گەیاندە دوو هەزار خێزانی کەمدەرامەتی خەڵکی مووسڵ
K24 – مووسڵ:
دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری گەیاندە دوو هەزار خێزانی کەمدەرامەتی خەڵکی مووسڵ.
پرۆژەکە بە هاوکاری دەوڵەتی کوهیت ئەنجامدراوە و بووەتە مایەی ژیانەوەی بەشێک لە لێقەوماوانی مووسڵ، بەشێوەیەک خەڵکی لە رێگای کوردستان24وە دەزگای خێرخوازی بارزانی بە فریادڕەس ناودەبەن.
هاوکات رزگار عوبێد، بەرپرسی ئۆفیسی مووسڵی دەزگاکەش ئاشکرایکرد، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند پرۆژەیەکیان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش دەبێ لە مووسڵ.
بەهۆی دۆخی ناهەموار و ئەو هەموو جەنگەی بەسەریدا هات، ئێستا مووسڵ خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵی بێ باوک و خانەوادەی بێ سەرپەرشتە، ئەمە وایکردووە رێکخراوەکان هەموو قورسایی خۆیان بۆ ئەو دوو چینە تەرخان بکەن، ئەمە سەرەڕای کەمبوونەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.