ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی سكاڵا له نووسینگه‌كانی داواكاری گشتی وه‌رده‌گیرێته‌وه
تەنیا دەتوانن سکاڵا بنێرنە داواکاری گشتی
K24 – هه‌ولێر:
داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان مافی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگا و یەکە ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستانی سەندەوە تەنیا دەتوانن سکاڵا بنێرنە داواکاری گشتی.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئازاد حه‌سه‌ن، سەرۆکی داواکاری گشتی رایگه‌یاند، هۆكاری ده‌ركردنی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ رێککخستنی کاری داواکاری گشتی.
گوتیشی: دەسەڵاتی خۆم بەکارهێناوە بۆ رێککخستنی کاری داواکاری گشتی.
ئەو بڕیارە لایەنی باش و خراپی هەیە بەشێک لەو لایەنە خراپانەی لەسەر ئەم بڕیارە باس دەکرێت ئەوەیە دەبێـتە هۆی درەنگ تۆمارکردنی سکاڵا‌و ناتوانرێت بە زووترین کات سکاڵاکان یەکلای بکەنەوە.
له به‌رامبه‌ردا سه‌عید هه‌ركی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند، له رێی لیژنه‌كه‌یانه‌وه، كارده‌كه‌ن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە.