له‌ سلێمانی ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكانی خانه‌نشینكراو ئاماده‌ن خۆبه‌خشانه‌ خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن

ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تكردن

K24 – سلێمانی:

زیاد لە 118 پزیشک و کارمەند و فەرمانبەری کەرتی تەندروستی، خانەنشین بوون. لەکاتێکدا بەشێک لە خانەنشینان کاسانی دیار و ساڵانێکی زۆرە خزمەتێکی زۆریان بە تەندروستی گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان بەڵێنی بەردەوامیان دا بەشێوەی خۆبەخشانە، تا کۆمەڵگه‌ لێیان سودمەند بێت.

یەکەمین جارە، تەندروستی گشتی سلێمانی بەم شێوەیە، ماڵئاوایی لە پزیشک و کارمەندانی دەکات، بەڵام زۆرێکیان سەرباری خانەنشین بوونیان وزەی زیاتریان کەوتە بەر، بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی.