"مەسرور بارزانی دەتوانێت بەسەر بەربەستەکاندا سەربکەوێت"
"گرنگترین کاری کابینەی نوێ پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە"
K24 - ھەولێر
ئیدوارد گنێیم، دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مەریكا له ئوردن له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ئه‌ركی له‌پێشه ئه‌نجامی بدات و گرنگترینیشیان پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه و ئاشكراشی كرد مه‌سرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه و ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا سەربكهوێت كه دێنه پێشی.
ئیدوارد گنێیم، گوتی: "هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ لهمهوپێش. سه‌باره‌ت به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستان، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ گرنگه و ده‌شزانم كه چه‌ندین كاری له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بدات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تیش و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بێت".
گوتیشی: "مەسرور بارزانی ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه. پێموایه پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی گرنگه بۆ كابینەی نوێی حكوومەت".