باوكی نێیمار له باره‌ی كوڕه‌كه‌ی بێده‌نگی شكاند
باوكی نێیمار راستییه‌كانی له باره‌ی كوڕه‌كه‌ی دركاند
جۆنیۆری باوكی نێیمار دا سیلڤا ڕه‌تی كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌ی بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت: نیازی ئه‌وه‌م نییه بۆ گفتووگۆكردن له باره‌ی نێیمار گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكه‌م.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه بارسێلۆنا و نێیمار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێككه‌وتوون، ته‌نیا ماوه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان گفتووگۆی فه‌رمی ده‌ستپێبكات.
ئه‌م ده‌نگۆیانه، باوكی نێیماری هێناوه‌ته‌وه، ده‌نگ و له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كوڕه‌كه‌ی ئێستا له به‌رازیله، هه‌ركاتێك بگه‌ڕێته‌وه ئه‌ورووپا له فرۆكه‌خانه‌ی پاریس داده‌به‌زێت و خۆی بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده ده‌كات.
باوكی نێیمار گوتیشی: ئه‌و قسه‌یه راست نییه كه گوایه نێیمار بریاری داوه له به‌رازیله‌وه راسته‌وخۆ به‌ره‌و ئیسپانیا گه‌شت بكات و په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
نێیمار له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.