قائیمقامی هه‌ولێر: ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی باكوور و باشووری هه‌ولێر ده‌گوازرێنه‌وه
هاووڵاتیان له قه‌ره‌باڵغی و نه‌بوونی سیسته‌مێكی گونجاو نیگه‌رانن
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتیان و كاسبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باشوور له هه‌ولێر، له قه‌ره‌باڵغی و نه‌بوونی سیسته‌مێكی گونجاو نیگه‌رانن و داوا ده‌كه‌ن رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و شوێنه بدۆزرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر هه‌یه هه‌ردوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور و باشوور بۆ شوێنێكی گونجاو بگوزارێنه‌وه، به‌ڵام كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره دیار نییه.
گوتیشی: ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌ولێر شوێنه‌كه‌ی گونجاو نییه و بڕیار وایه ئه‌و ناوچانه بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور.