پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن
ته‌نیا ماوه ناوی پارێزگاره نوێیه‌كه ئاشكرا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
پارتی و یەكێتی گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی پارێزگارێك بۆ كەركووك دابنێن, كە نوێنه‌رایه‌تی تەواوی حزب و پێكھاتەكانی شارەكە بكات، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت: دۆخی كەركووك ئاسایی دەكرێتەوە و تەنیا ماوە پارتی و یەكێتی ناوی پارێزگاری نوێ ئاشكرا بكەن.
له‌مباره‌شه‌وه كاروان گه‌زنه‌یی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان كه به گوێره‌ی قسه‌كانی ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا پارتی و یه‌كێتی ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ن، كه بۆ پۆستی پارێزگار ده‌ستنیشان كردووه، ده‌ڵێت: ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسی و ئاسایشی كه‌ركووك خاڵێکی دیکەی رێککەوتنى پارتی و یه‌كێتی دەبێت و وەك باسی دەکات، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك دیاری ده‌كرێت، له ئاست خواسته‌كانی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌بێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وان پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بن كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یانه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لایه‌نی پارتیش له‌و رێككه‌وتنه له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیاندان و گوتیشی: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركووك كۆتایی به ته‌واوی گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و ئاشكرای ده‌كات: "پێشبینی ده‌كه‌م كه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌مباره‌یه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا نه‌كرێت" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، لێكتێگه‌یشتی باش له نێوان هه‌ردوو حیزبه‌كه‌دا بۆ پرسی كه‌ركووك و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌یه و، هه‌ردوو لاش هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكی پێ ده‌سپێردرێت، له ئاست ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتیشی: تا 11ی ئه‌م مانگه ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی سیڤی كاندیدانی لایه‌نه‌كانین، بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و دوای ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، متمانه به كابینه‌ی نوێ ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، سەرەتا ئه‌و دوو حیزبه کەسێك بۆ پارێزگاری کەرکوك دەستنیشان دەکەن، دواتر یەکێتی ھاوشێوەی لاینەکانی دیکەی پێکھێنەری کابینەی نوێ، سیڤی کاندیدەکانی پێشکەشی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم دەکات، دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نویەمیش, راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا کار لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوك دەکرێت و پارێزگاری نوێ کە لە پشکی لیستی برایەتیيە, دەست بە کار دەبێت.
H.B