په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
پرۆژەیەک بۆ هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان و درێژکردنەوەی تەمەنیان درایە پەرلەمان
K24 – هه‌ولێر:
پرۆژەیەک بۆ هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان و درێژکردنەوەی تەمەنیان درایە پەرلەمانی كوردستان.
چیا حه‌مید شه‌ریف، ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، بەم نزیکانە پەرلەمان بۆ هەمواری یاساکە و درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.
بە هۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، كه ماوەی یاسایان تەواو بووە، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه کەوتوونەتە بۆشای یاسایی.
دوو بۆچوون هەیە یەکیان ئەوەیە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت.
پێشنیازێکی دیکەش ئەوەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری بکات.