رێبوار تاڵه‌بانی: به‌یه‌ك بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌موو بڕیاره‌كانی راكان سه‌عید هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه
هه‌ر كاتێك ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی كرایه‌وه من له كه‌ركووكم
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له میانی به‌شداری كردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه بتوانرێت سه‌رژمێری له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت و راشیگه‌یاند، هه‌ر كاتێك ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی كرایه‌وه، هه‌موو بڕیاره‌كانی راكان جبووری به‌یه‌ك بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی له باره‌ی ره‌وشی عێراقه‌وه گوتی: بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ یه‌كخستنی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، بڕیارێكی ئه‌رێنییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی كه‌ركووكیش هه‌ی، چونكه حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێك بوو له كێشه‌ی نائاسایی بوونی ره‌وشی شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140.
گوتیشی: ره‌وشی ناوچه‌كه به گشتیی مه‌ترسیدار بوو، ئێستا هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
له باره‌ی پرسی دادگاییكردنه‌كه‌شی، گوتی: ئه‌و دادگاییه‌ی بۆ من دانرابوو، نایاسایی و پووچه‌ڵ بوو. سیاسی بوو. جه‌نابی سه‌رۆكیش یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌وه بوو، كه‌یسه‌كه سیاسییه و ئێستا ئه‌و كه‌یسه كۆتایی پێهات و ئێستا هه‌ردوو لایه‌نی هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌وڵی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتنن.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كانیشه‌وه، گوتی: ئێستا هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌ك ده‌نگن. به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووكدان و ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كراوون هیوا به‌خشن. هه‌رچه‌نده دواكه‌وتوون، به‌ڵام هه‌ر جێی دڵخۆشین. ئێستا هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كێتی بۆ یه‌ك سازشیان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و دانانی پارێزگار به‌یه‌كه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌وه، رێبوار تاڵه‌بانی گوتی: بڕوا ناكه‌م بتوانن سه‌رژمێری ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ر كاتێك ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی كرایه‌وه، هه‌موو بڕیاره‌كانی راكان سه‌عید جبووری به یه‌ك بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.