تیتی دوای یارییه‌كه به ستایشكردنی مێسی ده‌ستیپێكرد
ئاستی یاریزانێكی به‌رازیل تیتی سه‌رسام كردووه
دوای گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به یاریی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكای 2019، تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و له یارییه‌ك قورس بۆ فایناڵ په‌ڕیونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: ئاستی مێسی وه‌ك هه‌میشه له یارییه‌كه سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دوای یارییه‌كه به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و گوتی: هه‌ردوولا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، چونكه یارییه‌كه له نێوان دوو باشترین تیپی ئه‌مریكای باشوور بوو، خۆشبه‌ختانه توانیمان یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان تێپه‌ڕێنین.
تیتی ستایشی لیۆنێل مێسی كرد و گوتی: مێسی یاریزانێكی نایابه، به تۆپ و به‌بێ تۆپ له نێو یاریگه ترسناكه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه سه‌یری ئاستی مێسی ده‌كه‌یت ئه‌وكات باشتر له تواناكان و رۆڵی ئه‌و یاریزانه تێده‌گه‌یت، ئه‌و شایسته‌ی هه‌موو رێز و ستایشێكه.
تیتی له پرێس كۆنفرانسه‌كه سه‌رسامی خۆی به دانی ئالڤێس ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌و یارییه‌دا له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه له لوتكه بوو، ئالێڤس یاریزانێكه له‌و كاته‌ی پێویسته به باشی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده له یارییه‌كه‌دا ئالڤێس هه‌ستی به فشار كرد و كارتێكی زه‌ردیشی وه‌رگرت، به‌ڵام كوالیتی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا، به‌رده‌وامیش به بوونی ئه‌و یاریزانه دڵخۆشم.
له یاریی پێشكۆتایی جامی كۆپا ئه‌مریكای 2019، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئارجێنتینا هێنا..