یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
چه‌ند پێشنیازێكی نوێ بۆ هه‌مواركردنی یاساكه پێشكه‌ش كراوه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مواركرده‌كرێته‌وه و چه‌ند پێشنیازێكی نوێ بۆ هه‌مواری یاساكه زیادكراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، جیا له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان باس كراوه، هاوكات تاووتوێی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه بتوانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ پۆستی پارێزگار داده‌نرێن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بن.
واتا چیدیكه كار به‌و مه‌رجه نه‌كرێت كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته پارێزگا، ده‌بێت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بووبێت.
یه‌كێكی دیكه له گرفته‌كان، ته‌مه‌نی خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه، كه ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
دوێنێش سه‌رۆكی هه‌ر سێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لێژنه‌ی ناوخۆ و لێژنه‌ی یاسایی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه.
ئ. م