سوپای پاسداران: رێگای به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكامان داخست و ناچار بوو له جه‌نگ پاشگه‌زبێته‌وه
"ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند رووبه‌ڕووی ئیران نابێته‌وه و ویستیان ئابڕووی خۆیان بپارێزن"
K24 - هه‌ولێر:
لیوا حسێن سه‌لامی، فه‌رمانداری سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: "تاران توانی ته‌رازووی هێزی سه‌ربازیی هه‌ڵگێڕێته‌وه و ئه‌مه‌ریكا ناچار بكات له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران بكشێته‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019، لیوا حسێن سه‌لامی له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی سه‌رپه‌رشتیكردنی سوپای پاسداران گوتوویه‌تی: "رێگای به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكامان داخست، ته‌رازووی هێزمان به‌رامبه‌ریان گۆڕی و هێزی پێچه‌وانه‌مان نیشاندان".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ دوژمن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ده‌ترسێ، له راگه‌یاندن و مامه‌ڵه‌كانیاندا ئه‌م بارودۆخه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وان له كۆتاییدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان راگه‌یاند و گووتیان نایانه‌وێ رووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه بووه ئابڕووی خۆیان بپارێزن".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌میر سه‌باحی، فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانیی ئێران هۆشداریی دایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گووتی: "ئێران چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و به‌رگریی له خۆی پێده‌كات".
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری سه‌باحی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی بیرنه‌چێت، هه‌میشه هۆشداریی ده‌ده‌ینێ كه نمایشی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به‌سه‌رچووه، چونكه چه‌كی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه و به‌رگریی له خۆمان پێده‌كه‌ین".
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران گوتوویه‌تی: "راوه‌ستانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌رمان له دووریی 200 میل له‌ناو ده‌ریاكاندا، به‌هۆی توانا و لێهاتوویی سه‌ربازیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه‌یه، چونكه دوژمن ده‌زانێت ئاماده‌سازیی ئێران له بواری سه‌ربازییدا بۆ تاقیكردنه‌وه نابێت و ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ڵه بكه‌ن ده‌بێته دوا هه‌ڵه بۆیان".
سه‌باحی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا جێگای متمانه نییه، چونكه له رووی سیاسییه‌وه فشارێكی زۆر ده‌كات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له كه‌نداو مۆڵ ده‌دات، ده‌یه‌وێت مه‌رامه خراپه‌كانی به‌سه‌ر گه‌لانی ئیران‌دا بكاته واقیع و بیسه‌پێنێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌كووتن و سزاكانی سه‌ر ئێران فراوان ده‌كه‌ن، دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ناكرێت باوه‌ڕ به ئه‌مه‌ریكا بكرێت و له‌گه‌ڵی بچینه دانووستانه‌وه".