له سلێمانی دوای سكاڵای منداڵێك شارهوانی نهمامێكی بۆ دهڕوێنێت
ناوی نهمامه تازە ڕوێندراوەکان دەکرێت بەناوی منداڵانی گەڕەکەکەوە
K24 – سلێمانی:
لەیەکێک لەگەڕەکەکانی سلێمانی، ناوی نهمامه تازە ڕوێندراوەکان دەکرێت بەناوی منداڵانی گەڕەکەکەوە، تا لەلایەک منداڵان ھەست بەبەرپرسیارێتی بکەن، لەلایەکی دیكەوە رێژەی سەوزای زیاد بێت، بەڵام تاکە منداڵی ناڕازی گەڕەکەکە سکاڵای گەیاندووە بەشارەوانی، لەوەی ھیچ نهمامێكی بەرنەکەوتووە، شارەوانیش بڕیاری داوه نهمامێكی بۆ بڕوێنێت.
بیرۆکەی ناو نووسینی منداڵان لەسەر نهمامه تازە ڕوێندراوەکان، لەلایەن کارمەندێکی شارەوانییەوە پێشنیازكراوه، چونکە خۆی دانیشتووی ھەمان ئەو گەڕەکەیە، کە ناوی منداڵان لەسەر نهمامهكان نووسراوە، تا لەلایەک منداڵان ھەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و لەلایەکی ترەوە ڕێژەی سەوزای زیاد بێت.