داوای لابردنی سووی سه‌ر قه‌رزی جووتیاران ده‌كرێت

زیادكردنی كرێی گواستنه‌وه‌ی بەرھەمە كشتوكاڵییەكان خەرجی جووتیارانی زیادكردووە

K24 – هه‌ولێر:

عوسمان كانی كوردەیی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زیادكردنی كرێی گواستنه‌وه‌ی بەرھەمە كشتوكاڵییەكان خەرجی جووتیارانی زیادكردووە.

گوتیشی: جووتیاران و داوایان لە پەرلەمانی كوردستان كردووە كە كرێی گواستنه‌وه‌ كەمبكرێتەوە،

ئاماژەی بەوەشكرد، وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكاڵ ئه‌و داوایه‌ی جووتیاران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رلەمانی كوردستان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سەبارەت بە دانانی رێژەی سوو لەسەر قەرزی جووتیاران، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە دوا كۆبوونەوەی پەرلەماندا بڕیاریان داوە تا جووتیاران قەزرەكان وەردەگرنەوە سووەكان رابگرێن.