كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی رووبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ بووه‌ته‌وه
به‌كارهێنه‌ران ناتوانن بچنه ناو هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و هه‌ردوو سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی ئینستاگرام و واتس‌ئاپ له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌كاتی به‌كارهێنانیان رووبه‌ڕووی كیشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوونه‌ته‌وه.
به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕ و سه‌كۆیانه له سه‌رانسه‌ری جیهان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی كیشه‌ی پۆستكردن و دانانی وێنه بوونه‌ته‌وه.
له‌كاتێكیشدا هه‌ندێكیان ده‌ڵێت: زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانن بچنه ناو هه‌ژمار و پرۆفایله تایبه‌ته‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیای فه‌یسبووك هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه نه‌داوه.
رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ـی به‌ریتانی له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بڵاویكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵ ده‌دات ئۆفه‌ری ناردن له هه‌رسێ سه‌كۆیه‌كه "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ" یه‌ك بخات.
دوایین جار كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌كاركه‌وتن، له 14ی نیسانی ئه‌مساڵ بوو، كاتێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو، دواتر خزمه‌تگوزارییه‌كان ئاسایی بوونه‌وه.
H.B