کۆنگرەی ناودارانی کورد كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا

خەڵكی سنە كۆنگرەی ناودارانی كورد بە رووداوێكی گرنگی مێژوویی دەزانن

K24 – هه‌ولێر:

کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پاش دوو رۆژ کۆتایی بە کارەکانی هێنا. بەشدار بووانی ئەو کۆنگرەیە لە لێدوانی تایبەت بە کوردستان24دا باسیان لە گرنگیی ئەو کۆنگرەیە و هەروەها خاڵە لاوازەکانی کردووە.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خەڵکی شاری سنە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە رووداوێکی کولتوریی گرنگ بۆ شارەکەیان دەزانن و پێیان وایە قازانجی بۆ بەرەوپێش چوونی چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکانی شارەکەیان دەبێت و هیوادارن ئەم کۆنگرەیە لە ساڵانی داهاتووشدا لە شارەکەیان بەردەوام بێت.